چوارشەممە. نیسان 22nd, 2026

مووچە زیاتر دوادەكەوێت

سەیرکراوە: (1.5K)

بەرەو كۆتایی مانگی 10 دەچین و هێشتا مووچەخۆرانی هەرێم چاوەڕێیی مووچەی مانگی 8 دەكەن، بەڵام نە حكومەتی هەرێم دداهاتی ناوخۆی داوەتە بەغدا و نە حكومەتی عێراق پارەی مووچەی ناردووە، سەرچاوەیەكیش دەڵێت: مووچە دەكەوێتە كۆتایی ئەم هەفتەیە یان سەرەتای هەفتەی داهاتوو.

ئەمڕۆ 20-10-2025ەوە و دواكەوتنی مووچە گەیشتۆتە 78 ڕۆژ و هێشتا مووچەی مانگی 8 خەرج نەكراوە و حكومەتی عێراق سەرباری ئەوەی نەوتی هەرێم دەفرۆشێت، بەڵام داوای ناردنی 120 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆ دەكات تاكو پارەی مووچەی مانگی 8 بنێرێت بۆ هەرێم، بەڵام لەو نێوانەدا مووچەخۆران زەرەرمەند بوون و چاوەڕێی مووچەن.

میدیاكانی یەكێتی لەزاری سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم بڵاویانكردەوە، سبەینێ 120 ملیار دینارەکەی داهاتی نانەوتی لە هەرێمەوە ڕەوانەی بەغدا دەکرێت و دوای ناردنی پارەکە، وەزارەتی دارایی عێراق نووسراوی خەرجکردنی مووچەی مانگی 8 واژۆ دەکات.

بە وتەی سەرچاوەكە، “کۆتایی ئەم هەفتەیە یاخود سەرەتای هەفتەی داهاتوو مووچە دابەش دەکرێت”.

وەزارەتی دارایی، بانکی هەرێمی لە سلێمانی ئاگادارکردەوە، سبەینێ سێ شەممە بڕی 48 ملیار دینارەکە رەوانەی هەولێر بکەن.

بەوەش مووچەی مانگی 8 دەكەوێتە نزیكەی كۆتایی مانگی 10 و بەوجۆرەش ئەگەر مانگی یەك مووچە لە بەغداوە بە هەرێم بدرێت مەترسی لەسەر دوو مووچەی ئەمساڵ دروست دەبێت.

پێشتریش، د.فازڵ نەبی، بریكاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاندبوو، بەغدا دەیەوێت دوو مووچەی ئەمساڵ نەدات و بەردەوام ناردنی مووچە دوادەخات.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە لە دوو هەفتەی ڕابردوودا و دوای هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم، ممحەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق بەڵێنی بە وەزیرە كوردەكان دابوو، كە تاكو كاتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق 11-11-2025 پارەی دوو مووچەی مانگەكانی 8 و 9 بۆ مووچەخۆرانی هەرێمم دەنێرێتت، بەڵام نزیكەی 20 ڕۆژی ماوە بۆ هەڵبژاردن هێشتتا مووچەیەكیش بە مووچەخۆرانی هەرێم نەدراوە.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 79 Today: 1,936 📊 Click Here