پێنجشەممە. نیسان 23rd, 2026

قۆناغی دووەمی پسوڵەی ئەلیكترۆنی خۆراك دەستیپێكرد

سەیرکراوە: (854)

بەڕێوەبەرایەتی ڕێكخستنی پسوڵەی خۆراكی هەولێر ئەو هاووڵاتیانە ئاگادار دەكاتەوە، كە مامەڵەی هەڵگرتنی بلۆكی ئەندامانی خێزانیان پێشكەش كردوە و دەڵێت: بە نامە ئاگادار دەكرێنەوە.

بەڕێوەبەرایەتی ڕێكخستنی پسوڵەی خۆراكی هەولێر بڵاویكردەوە، “ئەو هاووڵاتیانەی پسوڵەی خۆراكیان بلۆك كرابوو، مامەڵەی هەڵگرتنی بلۆكی ئەندامانی خێزانیان پێشكەش بەبەڕێوەبەرایەتیەكەمان كردبوو پێویست ناكات سەردانی بەڕێوەبەرایەتیەكەمان بكەن”.

ڕاشیگەیاندووە،” ڕاستەوخۆ لە واتسئاپ نامەیان بۆ دێت، ئینجا دەتوانن لەڕێی ئەپلیكەیشنەكەوە خۆیان ئەپدەیت بكەن بەبێ گەڕانەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتیەكەمان”.

لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵەوە تاكو مانگی ئەیلول قۆناغی یەكەمی بە ئەلیكترۆنی كردنی پسووڵەی خۆراك دەستی پێكرد و زۆرینەی هاووڵاتیان خۆیان تۆماركرد و ئەوانەی خۆیان تۆمار نەكردبوو بەشەخۆراكیان بڕدرا، بەڵام بەشێكك لە هاووڵاتیان بەهۆی نەبوونی كارتی نیشتمانی یان لەدەرەوەی وڵات بوون خۆیان لە سیستمەكە بلۆك كرد و لە ئێستادا دەتوانن زانیارییەكانیان نوێ بكەنەوە.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 23 Today: 157 📊 Click Here