هەینی. نیسان 24th, 2026

“ھاریکاریی جیھانی ئیسلامی لە بواری ئابوورییدا یەکەم ھەنگاوە بەرەو یەکڕیزی سیاسی”

سەیرکراوە: (1.1K)

سەرۆکی یەکێتیی جیھانی زانایانی موسڵمان، ڕایگەیاند کە جیھانی ئیسلامی، پێویستی یەکڕیزی سیاسیی ھەیە و ھاریکاریی جیھانی ئیسلامی لە بواری ئابوورییدا، یەکەم ھەنگاوە بەو ئاراستەیە.

د. عەلی قەرەداغی، سەرۆکی یەکێتیی جیھانی زانایانی موسڵمان لە میانی دووەھەمین “کۆڕبەندی غازی عەنتاب” کە لەلایەن زانکۆی غازی عەنتاب بۆ زانست و تەکنەلۆژیای ئیسلامی لە ژێر ناوی “ئایا سیستەمی جیھانی شەرعییەتی خۆی لەدەستداوە؟” ڕێکخراوە، جەختی لەوە کردەوە کە ڕۆژئاوا بەرنامە پێش دەکەوێت، لەبەر ئەوە جیھانی ئیسلامییش بۆ پێشکەوتن پێویشتی بە بەرنامە و دیدێکی ستراتیژی ھەیە.

ڕاشیگەیاند کە پێویستە لە جیھانی ئیسلامیدا، گرنگی بە زانستی ئیسلامی بدرێت.

ئاماژەی بەوەشدا، وڵاتانی ئیسلامی پێشکەوتووی وەک تورکیا، مالیزیا و قەتەر کە گرنگییەکی زۆر بە تەکنەلۆژیا و زانست دەدەن، دەبێت ببن بە نموونە بۆ وڵاتانی دیکەی ئیسلامی.

ڕوونیشی کردەوە کە جیھانی ئیسلامی پێویستی بەیەکڕیزی سیاسیی ھەیە، نەک دابەشبوون و وتی: “ھاریکاریی جیھانی ئیسلامی لە بواری ئابوورییدا، یەکەم ھەنگاوە بەو ئاراستەی یەکڕیزی”.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 49 Today: 413 📊 Click Here