سەیرکراوە: (1.1K)
قۆناغی سێیەمی دابەشکردنی زەوی لە هەولێر دەست پێبکات و هەفتەی داهاتوو 5000 فەرمانبەری دیکە زەوی وەردەگرن.
بەپێی زانیاریەکانی “تۆڕی میدیایی خەڵک” بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانیەکانی هەولێر ئامادەکاری تەواوی کردووە تاوەکو ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو، قۆناغی سێسەمی دابەشکردنی زەوی لە هەولێر دەست پێبکات کە 5000 فەرمانبەر لێی سوودمەند دەبن.
لەقوناغی سێیەمدا ناوی فەرمانبەرانی مەدەنی و هێزە ئەمنیەکان لەخۆ دەگرێت کە کارتی زانیاریان سەنتەری شاری هەولێرە.
ئەو زەویانەی دابەش دەکرێن دەکەونە ناوچەکانی بەرحوشتر و گردەچاڵ و جەژنیکان لەسەر ڕێگەی هەولێر بۆ دهۆک.
