هەینی. نیسان 24th, 2026
سەیرکراوە: (1.6K)

کەشناسی هەرێمی کوردستان پێشبینی دەکات پلەی گەرما کەمێک بەرزبێتەوە، بەڵام لە ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری نمەباران هەیە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە، بە گشتی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەی گەرما بەراورد لەگەڵ تۆمارکراوەکانی دوێنێ کەمێک بەرزتر دەبێتەوە.

سەبارەت بە سبەینێ هەینیش ڕایگەیاند، ئاسمان لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، بەڵام لە ناوچە شاخاوییەکانی باکوور دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ ئەگەری بارینی نمە باران لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکاندا.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر : 30 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 28 پلەی سیلیزی

دهۆک : 26 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 27 پلەی سیلیزی

کەرکووک : 32 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 30 پلەی سیلیزی

سۆران : 25 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 19 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 35 پلەی سیلیزی

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 129 Today: 692 📊 Click Here