سەیرکراوە: (904)
دابەشکردنی مووچەی مانگی ئاب دەستیپێکرد و ئەمڕۆ دووشەممە، مووچەی چەند وەزارەت و دەستەیەک دابەش دەکرێت.
بەپێی خشتەی وەزارەتی دارایی، کە دوێنێ یەکشەممە بڵاوکرایەوە، ئەمڕۆ دووشەممە مووچەی مانگی ئابی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت: خانەنشینی شارستانی، زیندانیانی سیاسی، بەرکەوتوانی کیمیاباران، کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان، وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، پەروەدە، دارایی و ئابووری، دیوانی چاودێری دارایی، مافی مرۆڤ، دەستەی دەستپاکی، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی ژینگە، دەزگای مین، ناوچەکانی دەرەوەوی هەرێم، کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن.
