هەینی. ئازار 6th, 2026

مەزڵوم عەبدی پەیامێکی بڵاوکردەوە

سەیرکراوە: (1.5K)

فەرماندەى گشتیی هەسەدە پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، هێشتا پابەندن بە بەرەنگاربوونەوەى تیرۆر و بەهێزکردنى ئاسایش و سەقامگیریی لەپێناو سوریایەکی یەکگرتوو و ئارام بۆ سەرجەم ڕۆڵەکانى. مەزڵوم عەبدى فەرماندەى گشتیی هەسەدە لە هەشتەمین ساڵیادى ڕزگارکردنى ڕەققە لەلایەن هێزەکانى سووریاى دیموکرات لە دەستى داعش لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس پەیامێکی بڵاو کردەوە و وتی \”هەشت ساڵ لەمەوبەر لە داستانێکدا بە قوربانیدانى شەڕڤانان و ئازایەتیی ناوچەکە ڕەققە لە دەستى داعش ڕزگارکرا.\” ئاماژەى بەوەشکردووە، ڕزگارکردنى ڕەققە وێستگەیەکى یەکلاکەرەوە بوو کۆتایی بە زریانى خەلافەت هێنا و ڕێگەى کردەوە بۆ پاراستنى مرۆڤایەتیی و لەناوبردنى مەترسیدارترین هەڕەشەى جیهانى. عەبدى جەختیلەوە کردەوە، هێشتا پابەندن بە بەرەنگاربوونەوەى تیرۆر و بەهێزکردنى ئاسایش و سەقامگیریی لەپێناو سوریایەکی یەکگرتوو و ئارام بۆ سەرجەم ڕۆڵەکانى

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 118 Today: 995 📊 Click Here