هەینی. ئازار 6th, 2026

کۆمیسیۆن کاندیدێکی پارتی بە 2 ملیۆن دینار سزا دا

سەیرکراوە: (1.5K)

کۆمیسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکانى عێراق، 56 کاندیدی بە دوو ملیۆن دینار سزا دا کە کاندیدێکی پارتیشی تێدایە. ئەنجوومەنى کۆمیسیارانى کۆمیسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکانى عێراق، بەهۆی سەرپێچیکردنی رێنماییەکانی بانگەشەی هەڵبژاردنەوە. بەگوێرەى بڕیارەکەى کۆمیسیۆن هەر بەربژێرێک بە دوو ملیۆن دینار سزاى دارایی دەدرێت بەهۆى سەرپێچیکردنى سیستم و رێنماییەکانى هەڵمەتەکانى بانگەشەى هەڵبژاردن ژمارە چوارى ساڵى 2025. لە نێو کاندیدە سزادراوەکاندا تەنیا یەک کاندیدی لایەنە کوردستانییەکان هەیە کە بەربژێرى پارتى دیموکراتى کوردستانە بەناوى ( مەروان غازى ئەتروشى) ریزبەندى ژمارە 60ـى لیستەکەیە لە پارێزگاى نەینەوا

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 99 Today: 2,382 📊 Click Here