هەینی. ئازار 6th, 2026

هەواڵێکی خۆش بۆ فەرمانبەران راگەیەندرا

سەیرکراوە: (1.7K)

وەزیری شارەوانی ڕایدەگەیێنێت، فەرمانبەرانی سنووری ماددەی 140 كە لەسەر میلاكی حكومەتی هەرێمی كوردستانن، لەنزیك شوێنی نیشتەجێبوون و كاركردنیان زەوییان پێ دەدرێت. ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانی لە وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووسان ڕایگەیاند، ئەو فەرمانبەرانەی لەسەر میلاكی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەوام دەكەن و خۆیان خەڵكی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمن، بەپێی ئەو ڕێنماییەی لە ئەنجوومەنی وەزیرانەوە دەرچووە، لە نزیكترین شوێنی نیشتەجێبوونیان و كاركردنیان زەوییان پێ دەدرێت. تاوەکو ئێستا سەرووی 50 هەزار پارچە زەوی لە سنووری هەولێر، سلێمانی، دهۆک، زاخۆ و ئاکرێ دابەشکراون، بڕیارە لە ئاییندەیەکی نزیکدا لە ناوچەکانی دیکەش دەستپێبکات.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 41 Today: 2,719 📊 Click Here