سێشەممە. ئازار 10th, 2026

وەزارەتی دارایی هەرێم، ڕێنمایی بۆ کەمکردنەوەى خەرجییەکان دەردەکات

سەیرکراوە: (1.4K)

سەرچاوەیەکی باڵا ئاشکرای کرد، وەزارەتى دارایی حکومەتى هەرێمى کوردستان هەفتەى داهاتوو ڕێنمایی بۆ کەمکردنەوەى خەرجییەکان و ڕاگرتنى بودجەى پرۆژە بەردەوامەکان دەردەکات. بە پێی زانیارییەکانی سەرچاوەیەکى باڵای وەزارەتى دارایی هەرێم هەر بڕیارێک لە ئەنجوومەنى وەزیران دەردەچێت پەیوەستبێت بە خەرجى و داهات و لێخۆشبوون لە قەرزەکان پێویستیی بە دەرکردنى ڕێنمایی هەیە و ئەو بڕیارەش لە کۆبوونەوەى ڕۆژى چوارشەممەى ئەنجوومەنى وەزیران دراوە بۆ پێداچوونەوە بە خەرجییەکان. هەفتەی داهاتوو بڕیارەکانى ئەنجوومەنى وەزیران دەکرێتە ڕێنمایی و ئاڕاستەى سەرجەم دامەزراوەکانى حکومەتى هەرێمى کوردستان دەکرێت، بڕیارى راگرتنى خەرجییەکانیش تاوەکو کۆتایی ئەمساڵە. ئەنجوومەنى وەزیران لە کۆبوونەوەى ڕۆژى 15 ئەم مانگە بڕیاریدا خەرجى سەرجەم دامەزراوەکان کەمبکاتەوە و بودجەى پرۆژە بەردەوامەکان تاوەکو کۆتایی ساڵ ڕابگرێت.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 157 Today: 492 📊 Click Here