سێشەممە. ئازار 17th, 2026

پرۆژەی دووسایدی حاجی ئۆمەران دەکرێتەوە

سەیرکراوە: (1.7K)

پرۆژەی دووسایدی حاجی ئۆمەران دەکرێتەوە کە بە گوژمەی زیاتر لە ٣٥ ملیار دینار دروستکراوە.

ئەمرۆ دووشەممە، مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان پرۆژەی دووسایدی حاجی ئۆمەران لە ناحیەی حاجی ئۆمەران دەکاتەوە.

پرۆژەی دووسایدی حاجی ئۆمەران کە لەسەر بودجەی وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار لەلایەن کۆمپانیایەکی ناوخۆیی جێبەجێکراوە، دەکرێتەوە.

پرۆژەکە بە گوژمەی ٣٥ ملیار و ١٥٠ ملیۆن دینار لەسەر بودجەی وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار جێبەجێکراوە.

ڕێگاکە دەبێتەھۆی ئاسانکاری جموجۆڵی بازرگانی و ھاتووچۆی ھاووڵاتیان بۆ ئێران، چونکە ڕێگا کۆنەکە یەک ساید بوو و ئاستەنگییەکی زۆری بۆ ھاتووچۆی ھاووڵاتیان و گەشتیارانی ئێرانی و چالاکی بازرگانی دروستکردبوو.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 196 Today: 338 📊 Click Here