نەوتی سپی لە سلێمانی ئامادەکاری بۆ کرا

سەیرکراوە: (1.6K)

– هەواڵەکان بەم نزیکانە دەست بە دابەشکردنی نەوت لە سەنتەری شاری سلێمانی دەکرێت. شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی بە میدیای یەکێتی وت \”لە ئامادەکاریدان بۆ پڕۆسەی دابەشکردنی نەوت لە ناوچە سنوورییەکان و کوێستانییەکان\”. راشیگەیاند \”بەم نزیکانە دەست بە دابەشکردنی نەوت لە سەنتەری شاری سلێمانی دەکەن\”. ئەوەش لەکاتێکدایە، چەند ڕۆژێکە دابەشکردنی نەوت لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە بەسەر هاوڵاتییان دەستیپێکردووە و دوێنێ شەممە، لە شارەدێی تەوێڵەی سەربە پارێزگای هەڵەبجە، دەست بە دابەشکردنی نەوتەکە کرا، کە بۆ هەر 200 لیترێک نەوت 104 هەزار دینار لە هاوڵاتییان وەردەگیرێت.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 33 Today: 55 📊 Click Here