سێشەممە. ئازار 31st, 2026

دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەستی پێکرد

- پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی شەشەمین خوولی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەستی پێکرد. هەولێر - AA پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی شەشەمین خوولی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەستی پێکرد. لە چوارچێوەی ھەڵبژاردنی خوولی شەشەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێڕاق کە بڕیارە سێشەممە ١١ی تشرینی دووەم بەڕێوەبچێت، ئەمڕۆ یەکشەممە ٩ی تشرینی دووەم، پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت کە ئەندامانی ھێزە ئەمنییەکان و ئاوارە ناوخۆییەکان دەگرێتەوە، لە سەرتاسەری عێڕاق بەڕێوەدەچێت. بەپێی ئامارەکانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق، ٢١ ملیۆن و و ٤٠٤ ھەزار و ٢٩١ دەنگدەری تۆمارکراو ھەیە، و لە پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت یەک ملیۆن و ٣١٣ ھەزار و ٩٨٠ دەنگدەری تایبەت و ٢٦ ھەزار و ٥٣٨ ئاوارەی ناوخۆیی دەنگ دەدەن. ھەرێمی کوردستان کە دابەشکراوە بەسەر سێ بازنە و ھەریەک لە ھەولێر بازنەیەک و دھۆک بازنەیەک، ھەروەھا سلێمانی و ھەڵەبجەش وەک یەک بازنە ھەژمارکراوە و کۆی گشتی دەنگدەرانی تایبەت لەم سێ بازنەیە بریتیین لە ٢٢٤ ھەزار و ٣٣٣ دەنگدەر. ( Ahsan Mohammed Ahmed Ahmed - ئاژانسی ئانادۆڵو )
سەیرکراوە: (1.1K)

خەڵک – AA ئەمڕۆ یەکشەممە، پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەستی پێکرد.

لە چوارچێوەی ھەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراقدا، کە بڕیارە رۆژی سێشەممە 11ی تشرینی دووەم بەڕێوەبچێت، ئەمڕۆ یەکشەممە 9ی تشرینی دووەم، پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت کە ئەندامانی ھێزە ئەمنییەکان و ئاوارە ناوخۆییەکان دەگرێتەوە، لە سەرتاسەری عێڕاق بەڕێوەدەچێت.

بەپێی ئامارەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق، 21 ملیۆن و و 404 ھەزار و 291 دەنگدەری تۆمارکراو ھەیە، و لە پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت یەک ملیۆن و 313 ھەزار و 980 دەنگدەری تایبەت و 26 ھەزار و 538 ئاوارەی ناوخۆیی دەنگ دەدەن.

ھەرێمی کوردستان کە دابەشکراوە بەسەر سێ بازنە و ھەریەک لە ھەولێر بازنەیەک و دھۆک بازنەیەک، ھەروەھا سلێمانی و ھەڵەبجەش وەک یەک بازنە ھەژمارکراوە.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 116 Today: 654 📊 Click Here