لێبڕینی 3%ی مووچە برایە دادگای فیدڕاڵی

سەیرکراوە: (1.1K)

لەبەرژەوەندی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم، سکاڵایەکی دیکەی لە دادگای فیدڕاڵی لەسەر لێبڕینی 3%ی مووچەی 10 ساڵی ڕابردوو لەسەر حكومەتی هەرێم و دارایی عێرراق تۆماركرا.

بەپێی ڕێکكەوتنی حکومەتی هەرێم و بەغدا بڕیاردرا، بۆ ماوەی سێ ساڵ لەفەرمانبەران و پێنج ساڵ لە خانەنشینان، لێبڕینی 3%ی 10 ساڵی ڕابردوویان لێوەربگیرێتەوە، کە مانگانە دەکاتە نزیکەی 10%ی مووچەی فەرمانبەران، ئەو بڕیارە ناڕەزایی فەرمانبەرانی لێكەوتەوە و بەهۆیەوە سەرۆكی لیستێك لە دادگای فیدڕاڵی سكاڵای تۆماركرد.

د.رەعد ڕەفعە، سەرۆكی لیستی تەوتین ڕایگەیاندووە، ئەمڕۆ لە دادگای فیدڕاڵی سکاڵایەکی دژی حکومەتی هەرێم و وەزارەتی دارایی عێراق تۆمارکرد، داوای کرد ئەم بڕیارە بۆ گێڕانەوەی ئەم پارەیە لە فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێم هەڵوەشێتەوە.

وتیشی، “بەشێک لەو مووچەی ئەم 10 ساڵە، هەر دابەش نەکراوە، دادگای فیدڕاڵیش لە ساڵی ۲۰۲۲ حکومەتی هەرێمی ناچارکردووە یاساکە جێبەجێ بکات، بەڵام ساڵی پارو جێبەجێیان کرد، بۆیە ناکرێ باجی هەڵەی حکومەت موچەخۆرانی هەرێم بیدەن”.

جەختیشی كردەوە، گەشبینین دادگای فیدڕاڵیش سکاڵاک لەبەرژەوەندی فەرمانبەرانی هەرێم یەکلایی بکاتەوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 21 Today: 0 📊 Click Here