توركیا ئامادەیی خۆی بۆ ڕێككەوتن لەگەڵ كوردانی ڕۆژئاوا ڕادەگەیەنێت

سەیرکراوە: (1.5K)

باڵیوزی نوێی توركیا لە سووریا ڕایدەگەیەنێت، ئامادەن لەگەڵ (یەپەگە) و (پەیەدە) ڕێكبكەون و كێشەكان چارەسەر بكەن.

نوح یەڵماز، باڵیوزی نوێی توركیا لە سووریا لە چاوپێككەوتنی لەگەڵ كەناڵی ( TRT) ڕایگەیاند، وڵاتەكەی هەر چارەسەرێكی قبوڵە لەگەڵ یەكینەكانی پاراستنی گەل (یەپەگە) و پارتی یەکێتیی دیموکرات (پەیەدە) لە سووریا، گەر ئاسایشی نەتەوەیی نەخاتە مەترسیەوە.

دەشڵێت، “هەر شتێک کە لە سووریا ڕوودەدات، ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر تورکیا هەیە”.

نوح یەڵماز، كە جێگری وەزیری دەرەوەی توركیاشە لە نێوترین لێدوانیدا ڕایگەیاند، ئاسایشی سووریا بەشێکی دانەبڕاوە لە ئاسایشی تورکیا و ئەنقەرە بەهۆی هێرشی “چەكدارانی داعش و پەکەکە” قوربانی زۆری داوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، هەر شتێک کە لە سوریا ڕوودەدات ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر تورکیا هەیە، جا لەڕێگەی تیرۆرەوە بێت یان لەڕێگەی بوونی نزیکەی سێ ملیۆن پەنابەری سووری لەسەر خاکی تورکیا.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 40 Today: 2,932 📊 Click Here