نرخی بەنزین لە سلێمانی دابەزی

سەیرکراوە: (1.3K)

لە ئێوارەی ئەمڕۆوە نرخی هەر لیترێك بەنزین لە سلێمانی 25 دینار دابەزی.

بەهمەن قادر، وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی ڕایگەیاند، لە ئێوارەی ئەمڕۆوە لە پارێزگای سلێمانی، نرخی بەنزین بۆ هەر سێ جۆرەکەی و گازوایڵ 25 دینار دادەبەزێت.

لە ئێستادا نرخی لیترێك بەنزین بووە بە 925 دینار بۆ نۆرماڵ و بۆ موحەسەن 1125 دینار و سوپەر بە 1275 دینار.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە دوو هەفتەی ڕابردوو نرخی هەر لیترێك بەنزین 50 دینار گران بوو، لەكاتێكدا بەنزینی حكومەتی بە 750 دینار لە بەشێكی بەنزینخانەكان بەردەستە و بەرپرسانی سامانە سروشتییەكانیش هۆكاری گران بوونەكەیان بۆ “كەمی بەنزین” گەڕاندەوە.

دوێنێ بەرپرسانی سامانە سروشتییەكان لە هەولێر ڕایانگەیاند، بەرهەمهێنانی بەنزینی 750 دیناری حكومی زیادی كردۆتەوە و بەوەش نرخی بەنزین دادەبەزێت.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 185 Today: 1,655 📊 Click Here