بازرگانی هەرێم: ئاردەكە وەربگرن نانی جوانی لێ دەكرێت

سەیرکراوە: (1.1K)

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاشکرای دەکات، بەشەئاردی نۆیەمی ئەمساڵ دابەش دەكرێت و بەرهەمی گەنمی هەرێمی كوردستانە و دەشڵێت: ” ئاردەكە نانێكی زۆر جوانی لێ دەرچووە.”

بەگشتی، هەرێمی كوردستان بۆ بەشەخۆراكی مانگانە، ساڵانە پێویستی بە نزیكەی 650 هەزار تۆن ئارد دەبێ و مانگانەش هەر هاووڵاتییەك 9 كیلۆ ئاردی پێ دەدرێت، بەڵام چەند ساڵێكە هەر 12 مانگەكە ئارد و بەشەخۆراك دابەش نەكراوە و كەم كراوەتەوە بۆ 10 بەش.

نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی هەرێم ڕایگەیاندووە، ” دەست بە دابەشكردنی بەشەئاردی نۆیەمی ئەمساڵ كراوە و ئاردەكەش پێش دابەشكردنی تاقیكرایەوە.”

ئاماژەی بەوەشكردووە، “گەنمەكە، گەنمی هەرێمی كوردستانە، ئاردەكە نانێكی زۆر جوانی لێ دەرچووە” بۆیە داوای لە هاووڵاتییان كرد، ئاردەكە وەربگرن و بەكاری بهێنن.

ڕاشیگگەیاندووە، “ئەو بەشەئاردانەی ئەمساڵ دابەش كراون، پشکنینیان بۆ کراوە و تاقی کراونەتەوە و نانێکی جوانیان لێ دروست بووە، ئاردێک باش نەبێت دابەش ناکرێت.”

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 68 Today: 1,830 📊 Click Here