مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی لە کەرنەڤاڵی بانگەشەی هەڵژاردنی حزبەکەی لە هەولێر ڕایگەیاند، لە پرسی پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێم پارتی نەرمی زۆری بەرانبەر یەکێتی نواند، بەڵام ئەو هەلومەرجە دوای هەڵبژاردن نابێت.
بە ئامادەبوونی مەسعود بارزانی، هەردوو جێگرانی سەرۆکی پارتی، نێچیرڤان بارزانی، مەسرور بارزانی، لەگەڵ سەدان هەزار لە لایەنگرانی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە یاریگەی فرەنسۆ هەریری لە هەولێر، ئەمڕۆ هەینی کۆتا کەرنەڤاڵی پارتی بۆ پشتیوانی و سەرخستنی لە لیستی 275 بەڕێوەدەچێت.
دەربارەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە نێوان پارتی و یەکێتیی مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی ڕایگەیاند: دوای هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان، داوامان لە هەموو لایەنە سیاسییەکان کرد حکوومەتێکی بنکە فراوان پێکبهێنن، بەڵام بەشی زۆری لایەنەکان ئۆپۆزسیۆنیان هەڵبژارد، ئێمەش ڕێزیان دەگرین، دواتر لێژنەی باڵای پارتی و یەکێتیی کەوتنە گفتوگۆ بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ.
وتیشی: “پارتی و یەکێتیی لەسەر دوو خاڵ گفتوگۆیان کرد، شێوازی حوکمڕانی و دابەشکردنی پۆست، لەسەر خاڵی یەکەم گەیشتنە ڕێککەوتن، لەسەر خاڵی دووەم هەموو نەرمییەکی نواند، بەڵام بەداخەوە یەکێتیی ویستی کات بکوژێت تا دەگاتە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقی، کە چەند ڕۆژێکی کەمی ماوە، بۆ ئەوەی ئەوکات بیر لەوە بکەنەوە بێنە ناو حکوومەت، بەڵام ئەو هەلومەرجەی پێش هەڵبژاردن هەبوو، دوای هەڵبژاردن نامێنیت”.













Leave a Reply