مامۆستا عەبدولـلەتیف: هەڵبژاردن لە ئەسڵدا وەسیلەیەكی شەرعی نیە

سەیرکراوە: (1.4K)

مەلا عەبدولـلەتیف ئەحمەد، مامۆستای ئایینی و ڕابەری ڕەوتی سەلەفی لە كوردستان ڕایدەگەیەنێت، هەڵبژاردن لە ئەسڵدا وەسیلەیەكی شەرعی نیە، بەڵام بۆتە واقع و ئێمە دەسەڵاتمان نییە و دەشڵێت: بوونمان وەكو كورد لە پەرلەمان پێویستە، چونكە شەڕی ماف و مووچە و بودجە دەكرێت.

مەلا عەبدولـلەتیف ئەحمەد لە وتاری هەینیدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەوانەی دەڵێن، هەڵبژاردن حەرامە ئەوە فەتواكەیان ناڕاستە و ئاگایان لە واقع نییە و فەتواكەیان پێچەوانەی شەرعی خوایە.

ڕاشیگەیاندووە، ئەگەر هەڵبژاردن لەنێوان سێ بژاردە بووایە، ئەوا من سێیەمیانم هەڵدەبژارد، چونكە یەكەم: بەشداری دەكەین و دووەم: بەشداری ناكەیت و سێیەم: با بەهەڵبژاردن نەبێت بەڵكو كەسی چاك دانرێت و تەواو، چونكە لە هەڵبژاردندا دەنگی زانایەك و نەزانێك وەكو یەكە و دەنگی ئیماندارێك و كافرێك وەكو یەك حسابی بۆ دەكرێت، بۆیە لە ئەسڵدا وەسیلەییەكی شەرعی نیە، بەڵام بۆتە واقع و ئێمە دەسەڵاتمان نییە تیایدا.

جەختیشی كردۆتەوە، بوونمان وەكو كورد لە پەرلەمان پێویستە، چونكە شەڕی ماف و مووچە و بودجە دەكرێت.

مەلا عەبدولـلەتیف داوا لە موسڵمانان دەكات، “پێویستە بەشداری هەڵبژاردن بكرێت و دەنگەكەت مەفەوتێنە و دەنگ بدە بە كەسێك بتوانێت شتێك بگۆڕێت و چاكە بهێنێت بۆ ئیمان و مافی موسڵمانان”.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 68 Today: 1,830 📊 Click Here