تێچووی پەسەندكردنی هەر یاسایەك 35 ملیار دینار بووە

سەیرکراوە: (1.6K)

شارەزایەكی ئابووری عێراقی ئاشكرای دەكات، لەم خوولەی پەرلەمانی عێراقدا تێچووی پەسەندكردنی هەر یاسایەك 35 ملیار دینار لەسەر بودجەی گشتی وڵات كەوتووە.

مەنار عوبێدی، شارەزای ئابووری عێراقی ڕایگەیاندووە، قەبارەی گشتی خەرجی پەرلەمانی عێراق بۆ ساڵانی 2015 تاوەكو 2025 زیاتر لە (5.5 ترلیۆن) دینار بووە، لەم ماوەیەدا (321) یاسا پەسەندكراوە، واتا تێچووی پەسەندكردنی هەر یاسایەك بریتی بووە لە (17.1 ملیار) دیناری عێراقی.

ڕوونیشی كردۆتەوە، خولی ئێستا (خولی پێنجەمی پەرلەمانی عێراق) زۆرترین خەرجی بەخۆوە بینیوە، بەجۆرێك كۆی گشتیی خەرجییەكانی ئەم خولە (2.4 ترلیۆن) دینار بووە و دەشڵێت: لەم خولەدا تەنیا (69) یاسا پەسەندكراوە، بەهای پەسەندكردنی هەر یاسایەك گەیشتۆتە (35 ملیار) دینار.

ئاماژەی بەوەشداوە، بەهای خەرجی گشتی پەرلەمانی عێراق لە خولی پێشوودا بریتی بووە لە (1.8 ترلیۆن) دینار، تێیدا (91) یاسا پەسەندكراوە، بەهای هەر یاسایەك لەم خولەدا گەیشتوەتە (20 ملیار) دیناری عێراقی.

ئەو شارەزا ئابووورییە ئاشكراشی كردووە، خەرجی گشتی پەرلەمانی عێراق ساڵانە بۆ (450 ملیار) دینار لە ساڵی 2015وە بەرزبووەتەوە بۆ (650 ملیار) دینار لە 2025دا، لەو ماوەیەدا تەنیا (11) یاسا دەرچووە، كە بەهای هەر یاسایەك گەیشتۆتە دەورووبەری (60 ملیار) دینار.

جەختیشی كردۆتەوە، هیوادارین بەهای یاساكان لە خولەكانی ئایندەدا بەشێوەیەك بەرزنەبێتەوە؛ كە بەهای هەر یاسایەك بگاتە زیاتر لە (100 ملیار) دیناری عێراقی.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 106 Today: 2,551 📊 Click Here