کاندیدێکی یەکێتی ڕوونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە

سەیرکراوە: (1.2K)

لەم کاتە هەستیارەی هەڵبژاردندا، نووسینگەی کاندیدی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لەیلا کەریم حەمادی، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا داوا لە دەنگدەرانی دەکات کە دەنگەکانیان بۆ کاندیدێکی تر بگۆڕن، کە ئەویش د. بڕیار ڕەشیدە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا، نووسینگەی لەیلا کەریم حەمادی ئاماژە بە بڵاوکراوەیەک دەکات کە لەسەر کاندیدی ژمارە ٢٠ (لەیلا کەریم حەمادی) بڵاوکراوەتەوە، و بە “گورزێک بوو بۆ خۆمان و ناوی شەهیدەکەمان” ناوی دەبات. بە پێی ڕاگەیەندراوەکە، ئەم کارە لە کاتێکی زۆر هەستیاردا ئەنجام دراوە و “دوورن لە ڕاستیەوە”.

نووسینگەی کاندیدەکە دەڵێت، کە ئەم تۆمەتانە تەنها ١٠ ڕۆژ پێش هەڵبژاردن دروستکراون، لە کاتێکدا کە چەند مانگ لەمەوبەوپێش بە تەواوی فلتەرەکانی یەکێتی و کۆمسیۆن و فلتەرەکانی بەغداد تێپەڕیوە و هیچ کێشەیەکی نەبووە.

ڕاگەیەندراوەکە ئاشکرای دەکات، کە تێپەڕبوونی لەیلا خان بە تەندروستیەکی تەواو ناجێگیردا، لەبەر ئەو ناوزڕاندنە، بووە هۆکاری دواکەوتنی زیاتر لە کارەکانمان، و هەوڵەکانیان لە بەغداد بۆ کۆکردنەوەی “شەهادە و سەرجەم بەڵگەکان” فریانەکەوتوون.

سەبارەت بە هەنگاوی داهاتوو، نووسینگەی لەیلا کەریم حەمادی ڕایگەیاند: “ئێمە ڕاستەوخۆ دوای هەڵبژاردن سەرجەم بەڵگەکانمان لە چاوی کامێراکانەوە دەخەینە ڕوو. قسەی ترمان دەبێت و بێدەنگ نابین لە بەرامبەر ئەم کارە.”

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا، داوا لە دەنگدەرانی خۆیان دەکەن کە بەردەوام بن لە بەشداری کردن لە پرۆسەی هەڵبژاردن و دەنگەکانیان بدەن بە کاندیدی هاوپەیمانییەکە، و دەڵێت”ئێوە لە هەمبەر ئەرکی خۆتان مەوەستن، بچنە سەر سندوقی دەنگدان. داواکارین ئەوەی ئێمەی هەڵبژاردووە دەنگ بدات بە دکتۆر بڕیار ڕەشید.”.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 41 Today: 164 📊 Click Here