سەیرکراوە: (874)
نەخۆشخانەی شەقڵاوە ڕایگەیاند، “ئەو دوو منداڵە بە نەتەوە عەرەبن و لە یەکێک لە سەیرانگاکان خنکاون”.
نەخۆشخانەی شەقڵاوە بڵاویكردەوە، خێزانێکی بەنەتەوە عەرەب بۆ گەشت و سەیران چوونەتە سنووری شەقڵاوە و لەوێ لە یەکێک لە باخەکان لایانداوە، لەوکاتەی دایک و باوکەکە چوونەتە ژوورەوە پشوویەک بدەن، دوو لە منداڵەکانیان کە کوڕێک و کچێکن چوونەتە ناو مەلەوانگەکە و خنکاون.
باسی لەوەشکردووە، تەمەنی منداڵەکان شەش و حەوت ساڵن.
ئاماژەی بەوەشداوە، دوای ئەوەی تەرمەکانیان گەیەندرایە نەخۆشخانەی شەقڵاوە، گواسترانەوە بۆ پزیشکی دادی هەولێر و توێکاری پزیشکیان بۆ دەکرێت.













Leave a Reply