ڕۆژنامەی شەرق ئەوسەت بڵاوی كردووەتەوە كە مالیكی لە سەردانەكەیدا بۆ هەولێر، پێشنیاری بۆ سەرۆك بارزانی كردووە كە پۆستی سەرۆك كۆمار لەلایەن پارتییەوە وەربگیرێت.
سەرچاوەیەكی باڵای ناو چوارچێوەی هاوئاهەنگی بۆ رۆژنامەكە قسەی كردووە و گوتوویەتی، مالیكی پێشنیازێكی پێشكەش بە سەرۆك بارزانی كردووە كە پۆستی سەرۆك كۆمار، لەلایەن پارتییەوە وەربگیرێت وەك جێگرەوەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، وەك ئەوەی لە خولەكانی پێشوو لای یەكێتیی بووە، ئەمەش لە بەرانبەر پشتیوانی لایەنە شیعەكانە لەلایەن هەولێرەوە بۆ بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆك وەزیران”.
وەك سەرچاوەكە گوتوویەتی، “مالیكی بڕوای وابووە كە بارزانیش هاوڕای بووبێت، درز تێكەوتنی پێوەندییەكانی كورد و شیعە ڕەنگدانەوەی خراپی هەبووە بۆ سەرجەم كایەكانی دۆخی وڵات، هەروەها هۆكاریش بووە لە دروستكردنی ئاڵنگاری بۆ پێكهێنانی حكوومەت لە ساڵانی ڕابردوودا.
بەپێی راپۆرتی رۆژنامەكە، هەردوولا هاوڕابوون پێوەندییەكان وەك ئەوەی لە رابردوودا هەبووە چاك بكرێنەوە، ئەمەش بۆ بەرژەوەندیی هەردوو لایەن گرنگە.
شەرق ئەوسەت زانیاریی ئاشكرا كردووە، “لە دیارترین كاندیدەكان بۆ پۆستی سەرۆكایەتیی كۆمار، د. فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی ئێستەی عێراقە.
