هەینی. ئازار 6th, 2026

دەست بە خەرجکردنی مووچەی مانگی نۆ دەکرێت

سەیرکراوە: (1.1K)

نووسراوی خەرجکردنی مووچەی مانگی 9 لە لایەن تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراقەوە واژۆ کرا و ماوەتەوە تەمویلەکە ڕەوانە بکرێت.

واژۆكردنی نووسراوەكە لە كاتێكدایە، ماوەی سێ ڕۆژ بوو نووسراوەكە لە نووسینگەی وەزیری دارایی عێراق بوو.

بەپێی زانیارییەکان، بەڵێن دراوە ڕێکارەکانی تەمویل تەواو بکرێت و پارەکە بخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی کوردستان.

لە هەفتەی ڕابردوودا وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان تەرازووی پێداچوونەوه و 120ملیار داهاتی نانەوتی بۆ دارایی فیدڕاڵ ناردووە.

وەزارەتی دارایی فیدراڵ لە ناوەڕاستی ئەم هەفتەوە دەستی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 11ی مووچەخۆرانی خۆی کردووە.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 62 Today: 2,560 📊 Click Here