سەیرکراوە: (1.2K)
کەمێک پێش ئێستا تەقینەوە لە بنكەیەكی پۆلیس لە سنووری پارێزگای بەغدا ڕووی دا و بەهۆیەوە پۆلیسێك گیانی لەدەست دا و 3ی دیكەش بریندار بوون.
تەقینەوەكە بەهۆی بۆڕییەكی غاز لە كاتی كاركردندا لەناو بنكەی پۆلیسی وزە لە گەڕەكی ئیبراهیم بن عەلی لە باشووری بەغدا كەوتۆتەوە و بەهۆیەوە ئاگرێكی گەورەش لە بنكە پۆلیسەكە دروستبووە.
باسیان لەوەشکردووە:” لە ئەنجامی تەقینەوەكەدا پۆلیسێك گیانی لەدەستداوە و 3ی دیكەش بریندار بوون، هەروەها سێ ئۆتۆمبێلی بنكە پۆلیسەكە سوو.تاون.
