هەینی. ئازار 6th, 2026

ژمارەی دانیشتووانی باشووری کوردستان ڕاگەیەندرا

سەیرکراوە: (1.2K)

بەگوێرەی ئەنجامی کۆتایی سەرژمێری، دانیشتووانی هەرێمی کوردستان و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان، گەیشتووەتە 10 ملیۆن و 496 هەزار و 112 کەس.

لەو ژمارەیە، شەش ملیۆن و 519 هەزار و 129 کەسیان لە چوار پارێزگاکەی هەرێمی کوردستانن و سێ ملیۆن و 949 هەزار و 983 کەسیان لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستانن.

ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی باشووری کوردستاندان و شوێنەکانی وەک کەرکووک، خانەقین، پردێ، شنگال، مەخموور، خورماتوو و ژمارەیەک ناوچەی دیکە دەگرنەوە.

دانیشتووانی هەرێمی کوردستان، بەگوێرەی پارێزگاکان بەمشێوەیەیە: دانیشتووانی پارێزگای هەولێر دوو ملیۆن و 517 هەزار و 534 کەس، سلێمانی و هەڵەبجە دوو ملیۆن و 401 هەزار و 724 کەس، دهۆک 1 ملیۆن و 599 هەزار و 871 کەس.

دانیشتووانی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان بەگوێرەی پارێزگاکان: کەرکووک دوو ملیۆن و 34 هەزار و 627 کەس، خانەقین 260 هەزار و 907 کەسن.

نیوەی کفری لەسەر دیالە هەژمار کراوە 66 هەزار و 437 کەس، شارەبان 254 هەزار و 346 کەس، مەندەلی 49 هەزار و 348 کەس، تلکێف 406 هەزار و 732 کەس، حەمدانیە 249 هەزار و 732 کەس، مەخموور 212 هەزار و 357 کەس.

هەر بەپێی سەرژمێرییەکە، دانیشتووانی شنگال 201 هەزار و 2 کەسن، بەشێکی شێخان لەسەر نەینەوا هەژمار کراوە 69 هەزار و 279 کەس، خوورماتوو 147 هەزار و 216 کەس.

مانگی 11ـی ساڵی رابردوو سەرژمێری گشتی لە عێراق و هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو، لە 26ی تشرینی دووەمی 2025 ئەنجامی کۆتایی بڵاوکرایەوە و راگەیەندرا، ژمارەی دانیشتووانی عێراق و هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە 46 ملیۆن و 118 هەزار و 793 کەس.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 122 Today: 2,373 📊 Click Here