سەیرکراوە: (1.1K)
سێ شەممە مووچەی مانگی نۆ یەکلایی دەکرێتەوە. لە دوای کۆبووونەوەو واژۆکردنی رێکەوتنی نێوان عێراق و تورکیا، دکتۆر فواد حوسێن لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی قسەی کردو داوای لێکرد بڕیاری ناردنی مووچەی مانگی 9 ی هەرێمی کوردستان بدات و لەبەرامبەردا حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەیی نیشانداوە 120 ملیار دینار وەک داهاتی ناوخۆ رادەست بکات. سەرۆک وەزیرانی عێراق پێی راگەیاندووە تاوەکوو رۆژی سێ شەممە بڕیاری کۆتایی لەو بارەیەوە دەدەن .
