پێنجشەممە. ئازار 5th, 2026

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ باڵیۆزی تورکیا کۆبووەوە

سەیرکراوە: (1.6K)

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران پێشوازیکرد لە ئانل بۆرا ئینان، باڵیۆزی تورکیا لە عێراق و پێکەوە تاوتوێی چەند پرسێکی جێی بایەخی هەردوولایان کرد. لە کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی سێ شەمە(21/10/2025) بە ئامادەبوونی ئەرمان تۆپجو، کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەرێم بەڕێوەچوو، جێگری سەرۆکوەزیران سوپاسی حکومەتی تورکیای کرد بە کردنەوەی ئاسمانی تورکیا بەڕووی گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی و رایگەیاند ئەم هەنگاوە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و تورکیا بەهێزتر دەکات. لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا باس لە هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کرا. لەمبارەیەشەوە قوباد تاڵەبانی هیوای خواست پرۆسەی هەڵبژاردن بە شێوەیەکی پاک و بێگەرد بەڕێوەبچێت و ئاستی بەشداری هاوڵاتییان لە هەڵبژاردنەکەدا بە رێژەیەکی بەرز و بەرچاوبێت. وتیشی \”ئەم هەڵبژاردنە بە تایبەت بۆ هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان گرنگە و ئەنجامەکەی کاریگەری دەبێت لەسەر چۆنییەتی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا.\”

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 106 Today: 3,000 📊 Click Here