هەینی. نیسان 3rd, 2026

لەماوەی دوو ساڵدا حەوت هەزار كۆمپانیای نوێ دامەزراون

سەیرکراوە: (1.0K)

بەڕێوەبەری گشتیی تۆماركردنی كۆمپانیاكان لە هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، دوای دروستكردنی سیستمێكی نوێی تۆماركردنی كۆمپانیاكان و هەموارکردنی ژمارەیەک یاسا، ئێستا گەنجان زۆر بەئاسانی دەتوانن كۆمپانیای تایبەت بەخۆیان دابمەزرێنن و ببنە خاوەنی بزنسی تایبەت بە خۆیان، دەشڵێت، لە ماوەی دوو ساڵد حەوت هەزار کۆمانیا دامەزراون.

بڵند محەمەد، بەڕێوەبەری گشتیی تۆماركردنی كۆمپانیاكان بە میدیای پارتی ڕاگەیاند، لە پێشوودا بەهۆی تێچووی زۆری تۆماركردن و دوورو درێژی ئەو ماوەیەی كە بۆ دامەزراندنی كۆمپانیایەک پێویست بوو، وایكردبوو گەنجان نەتوانن بەشداریی كارایان هەبێت و ببنە خاوەنی بزنسی تایبەت بە خۆیان، بەڵام دوای بەدواداچوونی ورد و توێژینەوەی دروست لە چوارچێوەی پلانی چاكسازی لە كۆمپانیاكاندا، سیستمێكی نوێی تۆماركردنی كۆمپانیاكان دانرا و یاساكانی پەیوەست بەم بابەتە هەمواركرانەوە.

بەوتەی بەڕێوەبەری گشتیی تۆماركردنی كۆمپانیاكان، پێشتر دامەزراندنی كۆمپانیا ماوەی دوو مانگی پێویست بوو، ئێستا تەنیا بە سێ ڕۆژ سەرجەم كارەكان تەواو دەكرێت، هەروەها ڕسوماتی تۆماركردنی كۆمپانیا، لە دوو ملیۆن دینارەوە بۆ تەنیا 163 هەزار دینار كەمكراوەتەوە، ئەمەش وایكرد، تەنیا لە ماوەی دوو ساڵدا، زیاتر لە حەوت هەزار كۆمپانیای نوێ دابمەزرێنرێن كە دەرفەتی كارسازی بۆ سەدان گەنج لە هەردوو ڕەگەز ڕەخساندووە.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 36 Today: 123 📊 Click Here