سەیرکراوە: (1.2K)
بە هۆی شکانی بەشێک لە بەربەستەکانەوە مەترسی لافاوی گەورە لە کەلار دەکرێت و داوا لە هاووڵاتییان دەکرێت لە ناوچە نزمەکان دووربکەونەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، عارف عادل، قائیمقامی کەلار ڕایگەیاند، مەترسیی شکانی بەربەستەکانی چەمی گۆبان و هاتنی لافاوی زۆر بۆ کەلار هەیە.”
داواشی لە هاووڵاتییان کرد دووربکەونەوە لە رێڕەوی ئەو چەمانە و لە ماڵەکانیاندا بمێننەوە. ئاگاداربن بۆ هەر ئەگەرێک، پەیوەندی بە تیمەکانی ئیدارەی گەرمیان بکەن.
هەر ئەمڕۆ ڕاگەیەندرا بەربەستی گوندی سەیدخەلیل هەرەسی هێناوە و لافاوێکی گەورە بەرەو کەلار بەڕێوەیە. داوا لە هاووڵاتییان دەکرێت لە چەم و دۆڵ و ناوچە نزمەکان دووربکەونەوە
