فەرماندەی سێنتکۆم جەخت لە گرنگیی تێکەڵکردنی هەسەدە و سوپای سووریا دەکاتەوە

سەیرکراوە: (949)

براد کۆپەر، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا “سێنتکۆم” ڕایگەیاند، چاوەڕوان دەکرێت، هێزەکانی سووریای دیموکرات تێکەڵ بە هێزەکانی حکوومەتی سووریا بن و ئەوە مەرجە بۆ دەستبەسەرکردنی کەشێکی سەقامگیر و ئارام.

کۆپەر لە میانی بەشداریکردنی لە کۆنفرانسی سووریا کە لە لایەن پەیمانگەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە واشنتۆن سازدرابوو، قسەی کرد و ئاماژەی بە ڕێککەوتننامەی ١٠ی ئازار کرد و جەختی لەوە کردەوە کە ئامادەن پشتیوانی بکەن لە دانوستانەکانی دیمەشق.

کۆپەر وتیشی: “تێکەڵبوونی سەرکەوتووانەی هێزەکانی هەسەدە بە حکوومەتی سووریا، چاوەڕوان دەکرێت ڕێگەخۆشکەر بێت بۆ کەشێکی سەقامگیر و ئارام”.

فەرماندەکەی سێنتکۆم جەختیشیکردەوە کە پاراستنی سەقامگیری و ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە بەرژەوەندی سووریا و ئەمریکادایە.

کۆپەڕ ڕاشیگەیاند، “بۆ سێنتکۆم سێ بنەمای کارکردن هەیە، ئەوانەش، ڕیشەکێشکردنی داعش لە سووریا، پشتیوانیکردنی لە تێکەڵبوونی هێزەکانی هەسەدە لەگەڵ دیمەشق و بەهێزکردنی ئۆپەراسیۆنەکان دژ بە تیرۆر و هەروەها هەماهەنگی لەگەڵ دیمەشق لەم بارەیەوە”.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 155 Today: 2,092 📊 Click Here