سەیرکراوە: (1.4K)
دەزگای دادوەری بۆ هەڵبژاردن، فەرمانێکی دەرکرد بۆ دوورخستنه‌وه‌ی نەجم جبووری، به‌ربژێری ده‌رچووی په‌رله‌مانی عێراق، له پارێزگای نه‌ینه‌وا.
نەجم جبووری له هه‌ڵبژاردن 11ی 11ی 2025، 39 هه‌زار و 464 ده‌نگی به‌ده‌ست هێنا، ئێستاش بڕیاری دوور خستنه‌وه‌ی دراوه.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه له ساڵی 2023 کۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق بڕیاریدا 125 به‌ربژێر بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان دوور بخاتەوە، كه ئه‌وكات لەنێویاندا نەجم جبووری كه پارێزگاری نه‌ینه‌وا بوو، تێدا بوو، به تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی كه له كاتی رژێمی به‌عس، به‌عسی بوونه، بەڵام دواتر دادگا ئه‌و بڕیارەی هەڵوەشاندەوە.
