دووشەممە. ئازار 9th, 2026

دانه‌غاز دوو ملیۆن دۆلار دەداتە زیانلێكه‌وتوانی چه‌مچه‌ماڵ

سەیرکراوە: (1.0K)

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دانه‌غاز- عێراق ڕایدەگەیەنێت،”له هه‌ستێكی قوڵ و به‌رپرسیارێتیی مرۆیی و نیشتیمانی بڕیاریان داوە بە دابین كردنی بڕی نزیكەی 3 ملیار دینار بۆ خێزانه زیانلێكه‌وتوه‌كانی چه‌مچه‌ماڵ.

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دانه‌غاز- عێراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، له هه‌ستێكی قوڵ و به‌رپرسیارێتیی مرۆیی و نیشتیمانی، كۆمپانیای دانه‌غاز و هیلال پترۆلیۆم ده‌ستپێشخه‌ریان كردوه بۆ پێشكه‌شكردنی هاوكاریه‌كی دارایی به بڕی دوو ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكی (نزیكه‌ی دوو ملیار و 800 ملیۆن دیناری عێراقی) وه‌ك پاڵپشتی خێزانه زیانلێكه‌وتوه‌كانی چه‌مچه‌ماڵ.

ڕاشیگەیاندووە، ئه‌و هاوكاریه به هه‌ماهه‌نگی ته‌واو له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان پێشكه‌ش ده‌كرێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازاره‌كانی زیانلێكه‌وتوانی چه‌مچه‌ماڵ.

جەختیشی كردۆتەوە، كۆمپانیای دانه‌غاز هیلال پترۆلیۆم پابه‌ندبونی خۆیان دوپاتده‌كه‌نه‌وه بۆ به‌رده‌وامبون له خستنه‌گه‌ڕی هه‌موو هه‌وڵێك له‌پێناو پاڵپشتی و هاوكاریكردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی زیانیان به‌ركه‌وتوه، هه‌روه‌ها بۆ كاركردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و وه‌ستان له پاڵ خه‌ڵكی چه‌مچه‌ماڵ به‌مه‌به‌ستی تێپه‌ڕاندنی ئه‌و قه‌یرانه.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 26 Today: 1,984 📊 Click Here