پێنجشەممە. ئازار 5th, 2026

تا مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ پڕۆژەی ڕووناکی دەگاتە سەرانسەری دهۆک

سەیرکراوە: (1.4K)

بڕیارە تا مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ کارەبا 24 کاتژمێرییەکە بگاتە سەرانسەری دهۆکیش بگرێتەوە.

حازم محەمەد، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای پارێزگای دھۆک ڕایگەیاند، “پرۆسەی جێبەجێکردنی پڕۆژەی ڕووناکی بەردەوامە و تاوەکو ئێستا توانراوە ٤٠٪ی پڕۆژەکە بۆ بەشداربووان دابین بکرێت، پلانی چڕوپڕمان ھەیە بۆ ئەوەی لە ماوەیەکی نزیکدا سەرجەم ھاوڵاتیان لەم خزمەتگوزارییە سوودمەند بن”.

لەبارەی ژمارەی بەشداربووان و دابەشبوونی پڕۆژەکە بەسەر قەزاکاندا، جێگری بەڕێوەبەری گشتی وتی: “لە ھەر شەش قەزای پارێزگای دھۆک، کۆی گشتی ٣٦٢ ھەزار بەشداربووی کارەبامان ھەیە، لەو ژمارەیەش تا ئێستا ١٤٥ ھەزار بەشداربوو پڕۆژەی ڕووناکییان بۆ دابین کراوە و کارەبایان خراوەتە سەر ئەو سیستەمە.”

سەبارەت بە کاتی کۆتاییھاتنی پڕۆژەکە و گەیشتنی بەو ناوچانەی کە تا ئێستا نەیانگرتووەتەوە ڕایگەیاند: “کارەکان بە باشی بەڕێوە دەچن و بەپێی ئەو خشتەیەی دامانناوە، تاوەکو مانگی حوزەیرانی (٦) ئەمساڵ، پڕۆژەی ڕووناکی دەگاتە سەرجەم ماڵان لە سنووری پارێزگای دھۆک و ھیچ ماڵێک بێبەش نابێت.

وەزارەتی کارەبای حکومەتی ھەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی پڕۆژەی ڕووناکیدا کارەبای ٢٤ کاتژمێری بۆ نزیکەی ٤.٥ ملیۆن ھاوڵاتی دابین کرد، کە دەکاتە نزیکەی ٧٠٪ـی دانیشتووانی ھەرێمی کوردستان و پلانی داناوە تاوەکو کۆتایی ساڵی ٢٠٢٦، کارەبای ٢٤ کاتژمێری بۆ ھەموو ھەرێمی کوردستان دابین بکرێت.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 112 Today: 532 📊 Click Here