هەینی. ئازار 6th, 2026

ئەو سەرخۆشەی هاووڵاتییەکی شێلا دەستگیر کرا

سەیرکراوە: (1.5K)

پۆلیسی سلێمانی، دەستگیرکردنی شۆفێرێکی مەلیکەی بێ سەرەتای ڕاگەیاند، کە بە سەرخۆشی لە بازنەیی مەلیک مەحمود هاووڵاتییەکی شێلابوو و دواتر هەڵاتبوو.

پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە: “دوای ئەوەی لەلایەن هاووڵاتییانەوە پۆلیسی فریاكەوتنی سەربەبەڕێوەبەرایەتیمان (104) ئاگادار دەكرێنەوە دەستبەجێ مەفرەزەكانی پۆلیسی فریاكەوتن شوێن ئۆتۆمبێلی ناوبراو دەكەون و دەتوانن دەستگیری بكەن و رادەستی بنكەی پۆلیسی سەرچناری بكەن كەشۆفێرەكەی لەژێر كاریگەری مادەی سەرخۆشكار (كحول)دا بووە”.

باسی لەوەشکرد: لە ئێستادا پەراوی لێكۆڵینەوە بۆ رووداوەكە رێكخراوەو تۆمەتبار بەناوی (ئ.ئ.م) لەدایك بووی (1984) بەپێی مادەی (23)لەیاسای هاتووچۆ راگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.

پۆلیسی سلێمانی دەشڵێت، داواكارین لە هاووڵاتییانی خۆشەویست لەكاتی بینینی هەر حاڵەتێكی تاوانكاری و نەخوازراودا دەستبەجێ پەیوەندی بكەن بەهێڵە گەرمەكانی بەڕێوەبەرایەتیمانەوە بەم ژمارانەی لای خوارەوە:

پۆلیسی فریاكهوتن 104 نههێشتنی تاوان 105 ئێشكگری پۆلیسی سلێمانی 0533194011 سهنتهری ههماههنگی هاوبهش 100

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 67 Today: 2,382 📊 Click Here