نرخی نەوت دابەزی

سەیرکراوە: (1.2K)

بەر لە گەڕی دووەمی دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران کە بڕیارە کۆتایی ئەم هەفتەیە لە جنێڤ ئەنجامبدرێت، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیھاندا بەڕێژەی سەدا 1.12، دابەزینی تۆمار کرد.

ئەمڕۆ دووشەممە، بەر لە گەڕی دووەمی دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران کە بڕیارە ڕۆژی پینجشەممەی داھاتوو لە جنێڤ ئەنجامبدرێت، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیھاندا دابەزینی تۆمار کرد و یەک بەرمیلی بە 70 دۆلار و 89 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

ھاوکات هەر ئەمڕۆ، نەوتی خاوی رۆژئاوای تەکساسیش لە بازاڕەکانی جیھاندا بەڕێژەی 1،28 لە سەدا دابەزینی تۆمار کرد و یەک بەرمیل بە 65 دۆلار و 63 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 65 Today: 154 📊 Click Here