ئەنجومەنی وەزیران رۆژێک پشووی راگەیاند

سەیرکراوە: (1.2K)

ئەمیندارێتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ڕۆژی دووشەممەی هەفتەی داهاتووی کردە پشووی فەرمیکە هاوکاتە لەگەڵ ساڵیادی جینۆسایدی کیمیابارانی هەڵەبجە.

ئەمیندارێتی گشتیی ئەنجومەنی وەزیران ڕایگەیاند: بڕیاردرا بە ڕاگەیاندنی پشووی فەرمی بۆ ڕۆژی دووشەممە 16ی ئازاری 2026، لە سەرجەم وەزارەتەکان، دامەزراوەکانی دەوڵەت و هەموو پارێزگاکان.

ئەوەش هاتووە: ئەم پشووە هاوکاتە لەگەڵ یادکردنەوەی ئەو تاوانە دڕندانەی کە ڕژێمی بەعس دەرهەق بە گەلی عێراق ئەنجامی دان، کە کۆمەڵکوژییەکانی (هەڵەبجە، ئەنفال، گۆڕە بەکۆمەڵەکان، ڕاپەڕینی شەعبانییە، تیرۆرکردنی زانایان و بەئامانجگرتنی پارتە سیاسییەکان) دەگرێتەوە.

باسی لەوەشکردووە: ئەم بڕیارە پاڵپشت بە حوکمەکانی ماددەی (یەک/ یەکەم/ ل) لە یاسای پشووە فەرمییەکان، ژمارە 12ی ساڵی 2024 دەرکراوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 203 Today: 809 📊 Click Here