پێنجشەممە. ئازار 12th, 2026

زیاتر لە 29 هەزار هاووڵاتیی سەردانی نەخۆشخانەی شاریان کردووە

سەیرکراوە: (14)

بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە 1 بۆ 28ی شوباتی 2026، لە نەخۆشخانەی شار 29 هەزار و 98 نەخۆش سەردانیان كردووە، لەو ژمارەیە 21 هەزار و 804 نەخۆشیان سەردانی بەشی فریاكەوتنیان کردووە. هاوکات شەش هەزار و 341 نەخۆش سەردانی بەشی ئۆپی دی و 875 نەخۆش سەردانی بەشی گورچیلەی دەستكردیان كردووە و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.

مانگی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی شار پێنج هەزار و 704 نەخۆش داخڵ كراون، لەو ژمارەیە هەزار و 770 نەخۆش لە بەشی فریاكەوتن و 850 نەخۆش لە بەشی گورچیلەی دەستكرد و 568 نەخۆش لە بەشی نەشتەرگەری و 630 نەخۆش لە بەشی هەناوی و 560 نەخۆش لە بەشی شكاوی و 342 نەخۆش لە بەشی هەناوی مێشك و دەمار داخڵ بوون.

هەر لەو ماوەیەدا لە نەخۆشخانەی شار هەزار و 177 نەشتەرگەری جۆراوجۆر ئەنجام دراوە، كە 384 نەشتەرگەری فریاكەوتن و 196 نەشتەرگەری قەستەرە و 153 شەبەكە و باڵۆن و 63 نەشتەرگەری بۆ منداڵان بووە.

مانگی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی شار 43 هەزار 816 شیكاری تاقیگەیی و هەزار و 650 هێڵكاری دڵ كراوە، هەروەها 11 هەزار و 148 تیشك و 360 ئیكۆ و دوو هەزار و 841 سۆنەر و 593 چارەسەری سروشتی كراوە.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 249 Today: 2,950 📊 Click Here