یەکشەممە. ئازار 15th, 2026

سۆمۆ بەپەلە هاتە دەنگ

سەیرکراوە: (18)

بەڕێوبەرایەتی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوت (SOMO) نیگەرانی قووڵی خۆی دەردەبڕێت بەرامبەر بەئامانجگرتنی دوو تانکەر کە لەناو ئاوە هەرێمییەکانی عێراقدا کاریان دەکرد. هەردوو تانکەری SAFESEA VISHNU کە ئاڵای دوورگەکانی مارشاڵی (Marshall Islands) بەسەرەوەیە و لەلایەن کۆمپانیایەکی گرێبەستکاری عێراقییەوە بەکرێ گیراوە، هەروەها تانکەری ZEFYROS کە ئاڵای ماڵتای (Malta) بەسەرەوەیە و باری چڕکراوەی (Condensate) کۆمپانیای گازی بەسرەی هەڵگرتبوو، ڕووبەڕووی هێرش بوونەتەوە لە کاتی بوونیان لە ناوچەی بارکردنی تەنیشت (Ship-to-ship transfer) لەناو ئاوە هەرێمییەکانی عێراقدا. تانکەری ZEFYROS بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، ڕێکەوتی ٢٠٢٦/٣/١٢ لە پرۆسەی چوونە ناوەوەی بەندەری خۆر ئەلزوبەیردا بووە بۆ بارکردنی بڕێکی زیادەی بەرهەمە نەوتییەکان کە دەگاتە ٣٠ هەزار تۆن، ئەوەش دوای تەواوبوونی پرۆسەی بارکردنی تەنیشت و بەتاڵکردنی بڕی پێشوو لەگەڵ تانکەری ناوبراودا. ئەم ڕووداوە کاریگەری نەرێنی لەسەر ئاسایش و ئابووری عێراق دەبێت، هەروەها هەڕەشەیە بۆ سەر سەلامەتی هاتوچۆی دەریایی و چالاکییە نەوتییەکان لە ئاوە هەرێمییەکانی عێراقدا. کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق ٢٠٢٦/٣/١٢

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 183 Today: 970 📊 Click Here