هەینی. ئازار 20th, 2026

سوودانی لە یادی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە بەڵێنێک دەدات

سەیرکراوە: (41)

سوودانی لە یادی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە: ڕێگە نادەین دیکتاتۆرییەت بە هیچ ناوێکەوە بگەڕێتەوە.

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە 38ـەمین ساڵیادی کیمیابارانکردنی هەڵەبجەدا پەیامێکی توندی ئاڕاستەی ڕای گشتی کرد و جەختی لەوە کردەوە، کە پاراستنی دیموکراسی و سەروەریی وڵات گەورەترین وەفادارییە بۆ خوێنی شەهیدان.

سەرۆک وەزیرانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، کە ئەمڕۆ یادی ئەو تاوانە گەورانە دەکەینەوە کە ڕژێمی بەعس دژی گەلی عێراق ئەنجامی دان. وتیشی”تاوانەکانی گۆڕە بەکۆمەڵەکان، ڕاپەڕینی شەعبانییە، کۆمەڵکوژیی هەڵەبجە و شاڵاوەکانی ئەنفال، برینێکی قووڵ و لاپەڕەیەکی خوێناوی مێژووی ئەم وڵاتەن.

سوودانی پەیوەندییەکی مێژوویی لە نێوان ڕژێمی پێشوو و گروپە تیرۆریستییەکاندا دروست کرد و ڕایگەیاند، عێراقییەکان دوای ڕووخانی دیکتاتۆرییەتیش بەردەوام بوون لە قوربانیدان کاتێک ڕووبەڕووی پاشماوەکانی ئەو ڕژێمە و تیرۆریستانی داعش بوونەوە، کە لە ڕاستیدا داعش درێژکراوەی هەمان بیری تاوانکاریی پێشوو بوو.

سەرۆک وەزیران چەند بەڵێنێکی گرنگی بە هاونیشتمانییان دا، لەوانە، جەختی کردەوە کە “ڕێگە نادەین دیکتاتۆرییەت بە هەر ناو و بەرگێکەوە بێت دووبارە بگەڕێتەوە، و بەڵێنی دا کە حکومەتەکەی بەردەوام بێت لە بونیادنان و ئاوەدانکردنەوەی ئەو ناوچانەی زیانیان بەرکەوتووە. هاوکات دووپاتی کردەوە کە پاراستنی ئازادییە گشتییەکان و سیستەمی دیموکراسیی فرەیی، تاکە ڕێگەیە بۆ پاراستنی کەرامەتی گەل.

لە کۆتایی پەیامەکەیدا، سوودانی ڕایگەیاند، کە ئەم یادە تەنها بۆ خەمباربوون نییە، بەڵکو بۆ بەهێزکردنی وەفادارییە بەرامبەر بە نیشتمان و بونیادنانی داهاتوویەک کە شایستەی ئەو هەموو قوربانییە بێت.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 48 Today: 472 📊 Click Here