پێنجشەممە. ئازار 19th, 2026

زۆرترین بڕی باران لەم ناوچەیە بووە

سەیرکراوە: (38)

کەشناسی هەرێم، بڕی بارانبارینی 24 کاتژمێری ڕابردووی ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە، بەپێی خشتەکە زۆرترین بڕی بارانبارین لە دێرەلۆک بووە.

بەپێی خشتەکە، شارەدێی دێرەلۆک لە پارێزگای دهۆک لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 128 ملیمەتری باران لێباریوە، دوای ئەویش بارزان و مێرگەسۆر دێت، کە هەریەکەیان 121 ملیمەتر بارانیان لێ باریوە.

لە سنووری پارێزگای سلێمانی گوندی یاخسەمەر زۆرترین بڕی بارانی لێ باریوە ئەویش 80 ملیمەترە، هاوکات سەنتەری شاری سلێمانی 32 ملیمەتر بووە.

لە پارێزگای هەولێر 31 ملیمەتر و دهۆک 16 ملیمەتر و کەرکوک 10 ملیمەتر بارانی لێ باریوە، هەرچی پارێزگای هەڵەبجەشە بەپێی خشتەکە لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 55 ملیمەتر بارانی لێ باریوە.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 48 Today: 2,759 📊 Click Here