سەیرکراوە: (15)
بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ساڵیادی 38 ساڵەی کیمیابارانی هەڵەبجەدا رایگەیاند: بە خەمێکی قووڵەوە یادی شەهیدانی هەڵەبجە دەکەینەوە و بە سەربەرزییەوە لەگەڵ هەڵەبجەییەکان دەوەستین.
دەشڵێت: خزمەتکردنی ئەم شارە ئەرکی هەمیشەیی یەکێتییە و داواکارم حکومەتی هەرێم و عێراق زیاتر خزمەتی هەڵەبجە بکەن، بۆ ئەوەی زامەکانیان بە بوژاندنەوە و ئاوەدانی ساڕێژ بکەین.
ئەوەشی وتووە: بەداخەوە ئەمساڵ بەهۆی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکەوە مەراسیمی شایستە بۆ شەهیدان ناکرێت، بەڵام هەڵەبجە هەمیشە لە دڵماندایە.
