نزیك فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا بۆردمان كرا

سەیرکراوە: (1.2K)

ناوەندی پشتیوانیی دیپلۆماسیی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا لە نزیك فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا بۆردمان كرا.

بەیانی ئەمڕۆ هەینی كە هاوكاتە لەگەڵ یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزان، دەنگی تەقینەوەیەكی بەهێز لە بەغدا بیسترا و دواتر دەركەوت كە ناوەندی پشتیوانیی دیپلۆماسیی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا لە نزیك فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا بە درۆن بۆردمان كرا.

گرووپی چەكداریی سەرایا ئەولیا دەم بەرپرسیاریێتی هێرشەكەی لە ئەستۆ گرتووە و رایگەیاندووە، لە چوارچێوەی “ئەركێكی شەرعی” و وەك تۆڵەكردنەوەیەك بۆ خوێنی ئەو چەكدارانەی لە هێرشەكانی ئەمریكادا كوژراون، سێ هێرشیان كردووەتە سەر بنكەكانی ئەمەریكا لە عێراق.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 56 Today: 262 📊 Click Here