یەکشەممە. ئازار 22nd, 2026

وادەی خەرجکردنی مووچەی مانگی سێ ئاشکراکرا

سەیرکراوە: (21)

سەرچاوەیەک لە بەغداد ئاشكرایکرد، ڕۆژی سێشەممە لەگەڵ دەستپێکردنەوەی دەوامی وەزارەتی دارایی عێراق، ڕێکارەکانی خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات. ئاماژەی بەوەشدا، “هیچ گرفتێک لەبەردەم خەرجکردنی مووچە نییە و تەنانەت سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیش جەختیان لە خەرجکردنی کردووەتەوە، هاوشێوەی فەرمانبەرانی عێراق.” بەگوێرەی ئەو سەرچاوەیە، هێشتا عێراق پارەی نەوتی فرۆشراوی مانگەکانی 1 و 2ـی وەرنەگرتووە، بەوپێیە بێت، پارەی مووچەی مانگەکانی 3 و 4 مسۆگەرکراون. بەگوێرەی زانیارییەکانی ئەو سەرچاوەیە لە بەغداد، تاوەکو سەرەتای مانگی چوار، مووچەی مانگی سێی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان خەرجدەکرێت.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 115 Today: 1,404 📊 Click Here