یەکشەممە. ئازار 22nd, 2026

باڵیۆزخانەی ئەمریکا : دەستبەجێ عێراق جێبهێڵن

سەیرکراوە: (21)

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا، هۆشدارییەکی ئەمنیی توندی ئاراستەی هاووڵاتییانی وڵاتەکەی کرد و داوای لێکردن بەهۆی مەترسییە بەردەوامەکانەوە، بە زووترین کات خاکی عێراق جێبهێڵن.

ئەمڕۆ چوارشەممە لە ڕاگەیەندراوێكی باڵیۆزخانەی ئەمریکا هاتووە “میلیشیا چەکدارەکانی نزیک لە ئێران هێرشی بەرفراوانیان دژی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و هاووڵاتییانی ئەو وڵاتە ئەنجامداوە، کە هێرشەکان شوێنە گشتییەکان، فڕۆکەخانەکان و هۆتێلەکان لە سەرتاسەری عێراق گرتووەتەوە.

ئاماژە بەوەش دراوە کە ناوچەی سەوز لە بەغدا داخراوە و هێرشی بەردەوام دەکرێتە سەر دەوروبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و کونسوڵخانەی گشتیی ئەمریکا لە هەولێر.

باڵیۆزخانەی ئەمریکا جەختی لەسەر ئاستی چوارەمی هۆشداریی گەشتکردن (Level 4: Do Not Travel) کردووەتەوە و ڕایگەیاندووە “بە هیچ هۆکارێک گەشت بۆ عێراق مەکەن، ئەوانەشی لە ئێستادا لەوێن پێویستە دەستبەجێ وڵاتەکە جێبهێڵن، چونکە مەترسیی تیرۆر، ڕفاندن و پێکدادانی چەکداری لە ئارادایە و توانای حکوومەتی ئەمریکا بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی باری لەناکاو سنووردارە”.

هەر لەو چوارچێوەیەدا، باڵیۆزخانەکە ڕوونی کردووەتەوە کە بەهۆی داخرانی کایەی ئاسمانیی عێراق و ڕاگرتنی گەشتە بازرگانییەکان، پێویستە هاووڵاتییانی ئەمریکی لە ڕێگەی دەروازە وشکانییەکانی (ئوردن، کوێت، عەرەبستانی سعوودی و تورکیا)وە عێراق جێبهێڵن.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 94 Today: 619 📊 Click Here