ڕووداوێکی دڵتەزێن لە سێیەم ڕۆژی جەژنی قوربانی پیرۆزدا لە ناوەڕاستی عێراق ڕووی دا و بەهۆیەوە ١٣ کەسی یەک خێزان، کە پێکهاتوون لە ژمارەیەک ئافرەت، منداڵ و گەنج، لە ناو ڕووباری دیجلەدا خنکان. ئەمڕۆ، لە ئەنجامی ڕووداوێکدا لە ناوچەی محزم لە باکووری شاری تکریتی سەنتەری پارێزگای سەڵاحەدین، سەرەتا چەند ئافرەت و منداڵێکی خێزانەکە دەکەونە ناو ئاوی ڕووباری دیجلەوە، و کاتێک ژمارەیەک هاووڵاتی و گەنجی دیکەی هەمان خێزان بەپەلە غار دەدەن و دەچنە ناو ئاوەکەوە تاوەکو ڕزگاریان بکەن، بەهۆی نەشارەزایی لە مەلەوانیدا یان توندیی لێشاوی ئاوەکە، ئەوانیش دەکەونە تەڵەوە و بەهەمان شێوە پێکەوە دەخنکێن. زانیارییە سەرەتاییە پزیشکی و ئەمنییەکان لەو سنوورەوە ئاماژە بەوە دەکەن، کە کۆی گشتیی ئەو کەسانەی لەم کارەساتەدا ژیانیان لەدەست داوە گەیشتووەتە ١٣ کەس، و تیمەکانی بەرگریی شارستانی و مەلەوانانی خۆبەخش ڕاستەوخۆ هاتوونەتە سەر خەت بۆ دەرھێنانی تەرمەکان، کە تاوەکو ئێستا تەنیا تەرمی سێ کەسیان دۆزراوەتەوە و پرۆسەی گەڕانی چڕ و بەردەوامیش بەدوای دۆزینەوەی تەرمی ١٠ قوربانییەکەی دیکە لە ناو ڕووبارەکەدا بە چڕی بەڕێوە دەچێت.
13 ئەندامی یەک خێزان خنکان

سەیرکراوە: (7)










Leave a Reply