لێدوانی بەرێز مەسرور بارزانی

سەیرکراوە: (12)

مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە نێو جەرگەی پایتەختی عێراقەوە یەکەم زانیاری و دەرەنجامی کۆبوونەوەکانی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حکومەتی فیدراڵ ئاشکرا کرد و مژدەی ئەرێنی لەسەر دۆسیەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند. تێگەیشتنی باش لەسەر مافە دەستوورییەکان سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا بۆ میدیاکاران ڕایگەیاند: “کۆبوونەوەکانمان لە بەغدا تاوەکو ئێستا زۆر باشن؛ لە چوارچێوەی گەشتەکەماندا لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ و سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران کۆبووینەتەوە و تەوەرەی سەرەکیش گفتوگۆکردن بووە لەسەر جێبەجێکردنی تەواوی مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان.” مەسروور بارزانی ئاماژەی بەوەش دا کە تێگەیشتنی زۆر باش لە نێوان هەردوولادا لەسەر پرسە جیاوازەکان هەیە، و ڕوونیشی کردەوە کە لە کۆبوونەوەکانی داهاتوودا لەگەڵ سەرکردەی لایەنە سیاسییەکانی دیکەی عێراق، گفتوگۆ لەسەر چەندین پرسی گرنگی دیکەی جێی بایەخی هاوبەش دەکەن. حاڵی مووچەخۆران و دوورخستنەوەی لە ململانێکان سەبارەت بە هەستیارترین دۆسیە کە پەیوەستە بە ژیان و گوزەرانی هاووڵاتییان، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە توندی جەختی لە پاراستنی شایستە داراییەکان کردەوە و گوتی: “ئێمە بە ڕوونی بە بەرپرسانی بەغدامان گوتووە کە بە هیچ شێوەیەک نابێت پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان تێکەڵی هیچ کێشە و پرسێکی دیکەی سیاسی یان هونەری بکرێت.” مەسروور بارزانی هاوکات دڵنیایی دایە فەرمانبەرانی کەرتی گشتی لە هەرێم و دووپاتی کردەوە: “حاڵ و پێگەی یاسایی و دارایی مووچەخۆرانی کوردستان، دەبێت بە تەواوی هاوشێوەی هەموو مووچەخۆرانی دیکەی ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق بێت و مافەکانیان پارێزراو بێت.”

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 81 Today: 261 📊 Click Here