سەیرکراوە:
(7)
پەرلەمانتارێكی پارتی لە بەغدا ئێدانەی هێرشكردنە سەر نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی هەرێم دەكات و ڕایدەگەیەنێت، داوا لە حكومەتی فیدرالی دەكەم بە ئەركی خۆی هەڵسێت لەبەرامبەر بەزاندنی بێ هۆكاری سیادەی عێراق.
سیپان شێروانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بەتوندترین شێوە ئیدانەی هێرشەكەی دوێنێی سەر نووسینگەی بەڕێز سەرۆكوەزیران و مالی بەڕێوەبەری ئاژانسی پاراستن دەكەین.
ڕاشیگەیاندووە، ئەم جۆرە هێرشانە هیچ پاساوێك هەڵناگرێت و لەگەڵ بنەمای دراوسێتی و بێلایەنی كوردستان لە هێرشەكانی سەر ئێران یەكناگرێتەوە.
دەشڵێت: داوا لە حكومەتی فیدرالی دەكەم بە ئەركی خۆی هەڵسێت لەبەرامبەر بەزاندنی بێ هۆكاری سیادەی عێراق.











Leave a Reply