سەیرکراوە:
(15)
لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکان لە دۆسیەی گەندەڵی، دەست بەسەر حەوت ملیار دینار و پێنج ملیۆن و 500 هەزار دۆلری دیکەدا گیرا.
ئەمڕۆ دووشەممە، زیا جەعفەر، دادوەری لێکۆڵینەوەی دادگای تاوانەکانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی رایگەیاند “دەست بەسەر بڕە پارەیەکی زۆر و خانووبەرە و ئۆتۆمبێلی تۆمەتباری راگیراو عەلا موحسین خەلەفدا گیرا، کە بەڕێوەبەری نووسینگەی تۆمەتباری راگیراو عەدنان جومەیلی بریکاری وەزارەتی نەوت بووە.
ڕوونیشیکردەوە کە لێکۆڵینەوەکان بوونە هۆی دەستبەسەرداگرتنی بڕە پارەیەک بە بڕی 7 ملیار دیناری عێراقی، جگە لە 5 ملیۆن و 500 دۆلار و دەستبەسەرداگرتنی 35 خانووبەرە و 6 ئۆتۆمبێل.












Leave a Reply