هەواڵێکی خۆش بۆ فەرمانبەران راگەیەنرا

سەیرکراوە: (906)

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند” ئەمڕۆ قۆناغی سێیەمی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دەستیپێکردوە”، دەشڵێت” لەم قۆناغەدا زیاتر لە 5708 پارچە زەوی دابەش دەکرێت”. سێشەممە، 28ـی تشرینی یەکەم، ساسان عەونی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند” ئەمڕۆ قۆناغی سێیەمی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دابەش دەکرێت”. وتیشی” لەم قۆناغەدا زیاتر لە 5708 پارچە زەوی دابەش دەکرێت، پرۆسەکە بەشێوەیەکی گشتی نزیکەی 14 هەزار پارچە زەوی لەخۆدەگرێت، کە بەشێکی بۆ قەرەبووکردنەوەی خاوەن زەوییەکان و جووتیاران تەرخانکراوە و ئەوەی دەمێنێتەوە بەسەر فەرمانبەراندا دابەش دەکرێت”.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 28 Today: 2,281 📊 Click Here